لە ئاماژەیەکدا بۆ ھەوڵەکانی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ دروستکردنی دیوارێک لەسەر سنورەکانی باشوری ئەمریکا لەگەڵ مەکسیک ” حەسەن روحانی ” سەرۆکی ئێران رایگەیاند سەردەمی دروستکردنی دیوار بەسەرچووە. روحانی لە وتەیەکدا کە لە تارانی پایتەخت پێشکەشی کرد بێ ئەوەی ناوی دۆناڵد ترامپ بھێنێت وتی سەردەمی دروست کردنی دیوار بەسەر چووە .لەبارەی رەوشی عێراق و سوریاشەوە روحانی رایگەیاند ئێران ھاوکاری سەربازی زۆری پێشکەش بەو دوو وڵاتە کردووە لە شەڕی دژ بە تیرۆردا و راشیگەیاند ئەگەر ھاوکارییەکانی ئێران نەبوایە ئێستا تیرۆریستان لە بەغداد و دیمەشق حوکمیان دەکرد.
٢٨ کانوونی دووەم ٢٠١٧ - ١٨:٢٧
News ID: 807868
حەسەن روحانی سەرۆکی ئێران رایگەیاند سەردەمی دروستکردنی دیوار بەسەرچووە